دادگای فیدڕاڵی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند كە بەپشتبەستن بە شرۆڤەیەی مادەیەكی یەكی دەستور گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە هیچ پێكهاتەیەكی عێراق بۆی نییە جیاببێتەوە ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان .

رۆژی دووشەممە 6-11-2017، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتتنێکی ئەنجامدا و لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ جیابوونەوە لە عێراق بڕیارێکی دەرکرد.

ئیاس ساموک، وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند: "بڕیارەکە تایبەتە بە شیکردنەوەی ماددەی (1)ی دەستوور. دادگای فیدراڵی بەو ئەنجامە گەیشت کە ئەو ماددەیە و ماددە دەستوورییەکانی دیکەی پەیوەست، جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و ماددەی ( 109)ی دەستوور سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی پابەندکردووە بە پاراستنی ئەو یەکپارچەییە".

راشیگەیاند: "دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هیچ دەقێک لە دەستوور (لەژێر سایەی بڕیارە جێبەجێکراوەکانی)دا نییە رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک بدات کە لە ماددەی( 116)ی دەستووردا جێگیرکراون".



AM:11:12:06/11/2017