"پارتی دەیویست هەولێر بكاتە دوبەی و سلێمانیش بکاتە گوندێکی گەورە"


عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایگەیاند، پەلاماردانی پەرلەمان و سوتاندنی بارەگاکان لە هەولێر و دهۆک بە فەرمانی مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بوو.

عەتا سەراوی بە كەناڵی ئێن ئار تی راگەیاند:  دەبێت گۆڕانکاری لە حکومەتدا بکرێت، گۆڕان و کۆمەڵ بگەڕێنەوە، هەروەها پەرلەمان پەرلەمانێکی ڕاستی بێت نەک بەڕێوەبەرایەتییەک کە هەرکاتێک ویستیان مەسرور بارزانی هێزێک بنێرێتە سەری.

هەروەها وتیشی، لەدەستدانی کەرکوک شکستی سەرکردایەتی سیاسی هەرێم بوو، هۆکارەکەی ئەوە بوو کە متمانە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نەما.

لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر پارتی دەیەوێت ئەم وڵاتە دوو ئیدارەیی بێت با شەرم نەکات و ئاشکرای بکات، خەڵک دەزانێت کە پارتی کێشەی ناوخۆیی هەیە و ناتوانن بیشارنەوە.

ڕاشیگەیاند "ئێمە و پارتی هاوسەنگ نەبووین لەڕووی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پێشمەرگە و بودجەدا، ئەوان دەیانویست هەولێر و دهۆک بە وتەی خۆیان بکەنە دوبەی و سلێمانیش بکەنە گوندێکی گەورە."



AM:09:58:08/11/2017