"ئێران‌و توركیا بەهاوبەشی هێرشدەکەنە سەر پەكەكە"

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەیەكی توركی، هەریەك لە ئێران‌و توركیا بەنیازن ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە قەندیل ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی میللیەتی توركی، ئەمرۆ پێنجشەممە بە پشتبەستن بە چەند زانیارییەكی نهێنی بڵاویكردەوە كە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی هەردوو وڵات لە قەندیل، لەکاتی سەردانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران لەمانگی رابردوو بۆلای رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ تورکیا بڕیاری لەسەر دراوە بەڵام تەنها کاتەکەی دیارینەکراوە.

هاوکات رۆژنامەی (حوریەت)ی تورکی رایگەیاندووە کە لەسەردانەکەی سەرۆک ئەركانی سورپای ئێران بۆ لای ئەردۆگان بڕیار لەسەر ئەوە دراوە کە سەرجەم خاڵە سنورییەکانیان لەگەڵ عێراق لە کورد وەرگرنەوە و چەند هەنگاوێک بنێن بۆ ئەوەی چی تر تیرۆریستان بەدڵی خۆیان هاتوچۆ نەکەن لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ.



PM:12:33:09/11/2017