هەرێم یەک ملیار دۆلار لە رۆسنەفت وەردەگرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و ئابووری پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەو گرێبەستەی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كۆمپانیای روسنەفتی روسیدا ئیمزاكراوە، بەهاكەی 3 ملیار دۆلارە‌و تاوەكو ئێستاش بڕی یەك ملیار دۆلاری وەرگیراوە‌و بۆ دانەوەی قەرزەكانی دانەغازی ئیماراتی بەكارهێنراوە.

عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " رایگەیاند " تاوەكو ئێستا دوو ملیار دۆلارەكەی تر نەگەیشتۆتە هەرێمی كوردستان، كە بڕیار بووە بۆ راكێشانی بۆری غازی كوردستان‌و پەرەپێدانی 5 كێڵگەی نەوت بەكاربهێنرێت". 

هاوكات كۆمپانیای روسنەفت رایگەیاندوە، بەپێی ئەو رێكەوتنەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئیمزایان كردوە، پشكی كۆمپانیاكەیان لەپڕۆژەی راكێشانی بۆری گواستنەوەی غازی كوردستاندا دەگاتە لەسەدا 60‌و كۆمپانیای كاریش دەبێتە خاوەنی لەسەدا 40ی پشكەكانی پڕۆژەكە.

عیزەت سابیر جەختی لەوەش کردەوە تائێستا پرۆژەی راکێشانی بۆری غاز نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشیک لەو کێڵگانەشی بریار بوو پەرەی پێبدرێت لەئیستادا لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عیراقدایە بۆیە روس نەفت بەتامانیە سەرکێشی بکات لەپەرەپێدانی ئەو کێڵگانەدا.



PM:02:16:09/11/2017