قوباد تاڵەبانی پەیوەندی بە موقتەدا سەدرەوە دەکات

قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندی تەلەفۆنی بە سەرکردەی دیاری شیعەی عێراق دەکات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ 9 تشرینی دووەمی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە "لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەندە و بەرێز سەماحەتی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، گفتوگۆمان لە بارەی رەوشی هەنوكەیی كرد و جەختمان لە گرنگی چارەسەركردنی كێشەكان كرد لە رێی گفتوگۆوە، بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە".

پەیوەندی تەلەفونی نێوان موقتەدا سەدرو تاڵەبانی لەکاتێکدا لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە هیچ بەرپەرسێکی ناسراوی شیعە پەیوەندی بە کوردەوە نەکردووە.
 



PM:05:51:09/11/2017