تایبەت بەخانمان بۆ لەناوبردنی کیسی منداڵدان ئەم کارانە ئەنجام بدە


دروست بونی کیسی مناڵدان کاریگەری خراپ لەسەر ئافرەتان بەجێدەهێلێ.هەروەها دەبێتە هۆی تێکچونی سوڕی مانگانە و پەیدابونی ئازار و تێکچونی هۆڕمۆنەکان هەربۆیە زۆر پێویستە لەسەر خانمان ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن. ئەنجامدانی ئەم کارانە دەبێتەهۆی لەناوچونی کیسی منداڵدان.

- دانانی شتێکی گەرم لەسەر سک:دانانی شتی گەرم لەسەر سک دەبێتە هۆی لەناو بردنی کیسی منداڵدان ئەم کارە هەموو رۆژێک دوبارە بکەرەوە هەتا ئەنجامێکی باش بەدەست دێنیت.

- خواردنەوەی ئاو: خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ زیندە چالاکیەکانی لەش هەروەها دەبێتە هۆی لەناوبردنی کیسی منداڵدان.

- خوێی ئیپسەم: ئەم خوێیە زۆر بەسودە چونکە رێژەیەکی باش مەگنیسێۆمی تێدایە، هەربۆیە دەتوانی لەگەڵ ئاودا تیکەڵی بکەیتو خۆتی پێبشۆی ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی کیسی منداڵدان دەدات.

- رۆنی گەرچەک: بەکارهێنانی رۆنی گەرچەک لەمەدبەخدا زۆر گرنگە ئەم زەیتە هەرلەکۆنەوە بەکارهاتووە بۆلەناو بردنی کیسی منداڵدان.هەروەها دەتوانی هەندێک ڕۆنی گەرچەک بدەی لە سەر پارچەیەک دواتر بیخە سەر سکت ئەم کارە دوبارە بکەرەوە هەموو ڕۆژێک تاکو ئەنجامێکی باش بەدەست دێنیت.

- چەنەوەر:چەوەنەر یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیە زۆر باشەکان بۆ لەناوبردنی کیسی مناڵدان لەبەر ئەوەی بیتاسیانینی تێدایە کە یارمەتی نەهێشتنی ئاوێتەی ژەهراوی لەش دەدات.دەتوانی بیکەی بەشەربەت لەگەڵ هەندێک لە جێڵی ئالوڤێرادا تێکەڵی بکەی و بیخۆیتەوە.

- زەنجەفیل:زەنجەفیل لە باشترین دژە هەوکردن پێکهاتووە کە دەبێتەهۆی نەهێشتنی هەموو ئەو هەوکردانەی کە هۆکارن بە دروست بونی کیس.

سەرچاوە: Home Remedies

وە:هە-ف



PM:08:51:09/11/2017