ئەندامێكی پەرلەمانی كوردساتن ئاشکرای دەکات ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەهەرێمی كوردستان هەڵهاتووە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ڕۆژێک پێش داخستنی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، ئاشتی هه‌ورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان کوردستانی جێهێشتووه‌و ئێستاش له له‌نده‌نه".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لە درێژەی قسەکانیدا دەڵیت "به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی کوردستان به‌هۆی زانیاری هه‌ڵه‌و نادروست و گه‌نده‌ڵی و فرت و فێڵی ئاشتی هه‌ورامیه‌وه بوو، کوردستانیان خستووه‌ته ژێر باری قه‌رزێکی زۆر، خه‌ڵکیان بێ موچه کرد‌و زه‌لیلیان کردین له به‌رده‌م به‌غدا، ئێستاش هه‌ڵدێن".
ناوبراو ئەوە دەخاتە روو "پێشتر ده‌یانجار هاوارمکرد ئه‌م کابرایه تووشی نه‌هامه‌تیمان ده‌کات و هه‌ڵدێت، ۆر باش دڵنیام له هه‌رکوێ بێت ڕۆژێک دێت ده‌برێته زیندان".