" کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دیاریکرا "

لەدوای داگیرکردنەوەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانەوە مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان لە هەفتەی داهاتوودا کۆتایی دێت، تەنها خانەنشینانی پێشمەرگە و مەدەنی دەمێنن، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە مووچەی ئەو دوو توێژەش بدات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری کە نەیووست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە سپی راگەیاند " کە وەزارەتی دارایی پێش تەواوبوونی مانگی تشرینی دووەم مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەو، خانەنشینانی مەدەنیش دەدات ".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم نەختینەی پارەی تەواوی لەبەردەستدایە بۆ پێدانی مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە سەربازی و مەدەنیشەوە.

کۆتایی هەفتەی داهاتوو پێدانی مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان تەواو دەبێت.  



PM:11:28:09/11/2017