خانمە هونەرمەندێكی بەناوبانگ كۆچی دوایی كرد

كارین دۆر، خانمە ئەكتەری هۆلیوود كە بە جوانییەكەی بەناوبانگ بوو و یەكێك لەئەكتەرە بەناوبانگەكانی فیلمەكانی جەیمس بۆند بوو، كۆچی دوایی كرد.

كارین دۆر ئەو خانمە ئەكتەرە ئەڵمانییەبوو ساڵی 1967 لەبەر جوانی و سەرنجڕاكێشییەكەی هەڵیان بژارد بۆئەوەی ڕۆڵ لە فیلمێكی جەیمس بۆند بەناوی You Only Live Twice دا ببینێت.
كارین دۆر ساڵی 1938 لە شاری ویسبادن لە ئەڵمانیا لەدایك بووە و ئەكتەرێكی بەناوبانگ بووە و بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمایدا كردووە.

كارین ڕۆژی دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2017 لە نەخۆشخانەیەكی شاری میونیخ كۆچی دووایی كرد.



PM:03:52:10/11/2017