پاش ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵاتی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی بڵاوكرایەوە، ئەو وەزارەتە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو دەڵێت بۆ یارمەتی خەڵكی هەرێم سەردانی دەرەوەی كردوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ئاشتی هەورامی پێش بڕیاری داخستنی فرۆكەخانەكانی هەرێم گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردبێت.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت" هەرچەندە ئەمە سەرچاوەكانی هەڵبەستنی درۆ و دەلەسە بێ هیوا دەكات، بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەكان لە چوارچێوەی سەردانێكی رەسمیدا، وەك نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی یارمەتیدانی خەڵكی هەرێمە بۆ ئەوەی لەم قەیرانەی ئێستا دەربازبن".
پێشتر عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ڕۆژێک پێش داخستنی فڕۆکهخانهی ههولێرو سلێمانی، ئاشتی ههورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان کوردستانی جێهێشتووهو ئێستاش له لهندهنه".
زیاتر بخوێنەرەوە..