پێدانی پێشینەی هاوسه‌رگیری ده‌ستیپێكرد
بانکی رافیدەینی عێراق ئەمرۆ شەممە ده‌ستپێكردنی خه‌رجكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی عیراق راگه‌یاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، پێشینه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه، ته‌نها فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه و بڕه‌كه‌شی سێ ملیۆن دیناره.
ئه‌و كه‌سه‌ی پێشینه‌كه ده‌یگرێته‌وه، ده‌بێت بۆ یه‌كه‌مجاری بێت بچێته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه و پێویسته به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیریی مۆركراوی فه‌رمی پێبێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ش رونكراوه‌ته‌وه و ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی سودمه‌ندبوه، له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا پێشینه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بانكی رافیده‌ین.
AM:11:00:11/11/2017