ئەگەر ڕۆژانە چوار دەنک بادەم بخۆی چی بەسەر جەستەدا دێت


بادەم یەکێکە لە خواردنە زۆر تەندروستەکان لەبەر ئەوەی چەندین کانزاو ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆ لەش.هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ڤیتامین B, پڕۆتین، ئەمینۆئەسید.خواردنی چوار بادەم هەموو ڕۆژێ ئەم کارانە بەسەر جەستەدا دێنێت.

- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات: خواردنی بادەم زۆر بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، سەرەڕای ڕێژەی بەرزی کالۆری کەچی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین، چەوری بەسود،

- یارمەتی چالاکیەکانی مێشک دەدات: بادەم چەندین مادەی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن،خواردنی بادەم رێژەی زیرەکی زیاد دەکات وقەلەقی ناهێڵێت.

- پاراستنی پێست: هەروەک دەزانین بادەم پێک دێت لە ڤیتامینE کە ئەم ڤیتامینە زۆر بەسودە بۆ تەندروستی پێست و پێست دەپارێزێت لە پیری.

- دەبێتە هۆی نەهێشتنی جەڵدەی دڵ: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوانەی کە هەفتەی پێنج جار بادەم دەخۆن %٥٠ مەترسی جەڵدەی دڵ لەسەریان کەمتر دەبێت.

- دەبێتە هۆی بەهێز کردنی ئێسکەکان: بادەم لەپێکهاتەیدا کالیسیۆم هەیەکە دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک و ددان و ماسۆلکەکان.

- ئاستی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت: بادەم هەروەها چەوری سودبەخشی تێدایە کە ئەمەش دەبیتە هۆی نەهێشتنی کۆڵسترۆڵی زیان بەخش.

- لەکاتی سکپڕیدا یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی هەست بەباشی بکەی: ئایا دەزانی ئافرەتان لەکاتی سکپڕیدا زۆر پێویستیان بە ڤیتامین E هەیە؟ خواردنی بادەم ئەم ڤیتامینەت بۆ دابین دەکات، هەروەها هەستی حەسانەوەت پێدەبەخشێت.

- لەتوشبوون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت: تیمێکی پزیشکی ئەمریکی باسیان لەوە کرد کە کەمی ڤیتامین B دەبێتە هۆی پەیدابونی نەخۆسی شێرپەنجە،بەڵام بادەم بەهۆی ئەوەی کە دەوڵەمەندە بەم ڤیتامینە بۆیە لەش دەپارێزێت لە توشبون بەم نەخۆشیە.

سەرچاوە: Bright Side

وە:هە-ف



PM:07:51:11/11/2017