بەرشەلۆنە پاداشتی ئۆمتیتی دەداتەوە


رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە چاپی ئەمرۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە پاداشتیئۆمتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دەداتەوەو ئەو یانەیە دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوەو نرخی هەڵوەشانەوەکەشی لەگەڵ موچەکەی زیاد بکەن.

سپۆرت ئاشکرای کردووە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەم بەرگریکارە ٦٠ ملیۆن یۆرۆیەو لە ئیستاشدا بەرشەلۆنە بۆ رێگریکردن لە چوون لە یانەکە نرخی هەڵوەشانەوەکەی بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی یانەکانی تر نەتوانن بیگوازنەوە بۆ ریزەکانیان.



PM:06:08:12/11/2017