سەفەری نەجمەدین كەریم بۆ دەرەوەی وڵات رەتدەكرێتەوە

ئەمرۆ نەجمەدین كەریم بەسەردانێك گەیشتە شاری سلێمانی‌و پاش سەردانی كۆسرەت رەسوڵ بۆ هەولێر گەڕاوەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند كە سەردانەكەی ئەمرۆ نەجمەدین كەریم بۆ سلێمانی تەنیا بە مەبەستی سەردانكردنی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری یەكێتی بووە كە لەنەخۆشخانە چارەسەر پزیشكی بۆ دەكرێت.

سەرچاوەكە راشیگەیاند پاش ئەوەی سەردانی كۆسرەت رەسوڵی كردوە، د. نەجمەدین كەریم بۆ هەولێر گەڕاوەتەوە.

پێشتر ماڵپەڕی میللەت نزیک یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوو هەواڵ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نەجمەدین کەریم دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی كوسرەت رسول علی كردوە لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی .

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، نەجمەدین كەریم  دەیەوێت بەناوی سەرپەرشتیكردنی دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ عەلی،  دەیەوێت بەو بیانوەوە بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ گواستنەوەی كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە ، خۆی دەرباز بكات و هەڵبێت.



PM:12:07:14/11/2017