د. نەجمەدین کەریم: دەستیان بەسەر ماڵ وموڵکمدا لە سلێمانی گرتووە

پارێزگاری پێشووی کەرکوک د.نەجمەدین کەریم رایگەیاند " دەستیان بەسەر ماڵوموڵکمدا گرتووە لە سلێمانی".

نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک ئەمشەو لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند" دەست بەسەر ماڵوموڵکمدا گیراوە لە سلێمانی". بەبێ ئەوە ناوی ئەو کەسانە بێنێت کە دەستیان بەسەر ماڵوموڵکەکەیدا گرتووە.

سەبارەت بەتەندروستی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، د. نەجمەدین کەریم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " تەندروستی باشەو دووجار سەردانی سلێمانی کردووە بۆ بینینی".

ناوبراو جارێکی تر بەدستەوەدانی کەرکوکی بە خیانەت ناوزەد کردو وتی" ئەو گرووپە کەرکوکیان تەسلیم بەغدا کرد".

 



PM:09:28:15/11/2017