لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی بە ناوبانگی لیکیپی فەرەنسی ، رۆناڵدۆ
باس لە گۆڵنەکردنی دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
رۆناڵدۆ دەڵێت دوای ئەوەی لە یاری سوپەری ئیسپانیا بۆ ماوەی ٥ یاری سزا
درام و کارتی سوورم وەرگرت، ئەوە یەکێکە
لە هۆکارەکان کە کاریگەری بەسەرمەوە ماوەو گۆڵ کەم بکەم.
دەشڵێت لە ماڵەوە کوڕەکەم و خوشکەکان و دایکم، پێم دەڵێن بۆ گۆڵ ناکەیت،
خۆشم تا ئێستا وەڵامێکی %١٠٠ پێ نیە بۆیان.
رۆناڵدۆ دوای ١١ جەولە لە خولی ئیسپانیا تەنها ١ گۆڵی کردووە، بەڵام لە
چامپیۆنس لیگ لە ٤ یاری ٦ گۆڵی هەیە.