بەرشەلۆنە بە هێنانی ئۆزێل ریاڵ مەدرید توڕە دەکات


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەمرۆ بڵاوی کردەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ئارسناڵ و پێشووی ریاڵ مەدرید بباتە ریزەکانیەوەو یانەی ریاڵ مەدرید بەو گرێبەستە توڕە بکات.

رۆژنامەکە بڵاوی کردەوە، بەرشەلۆنە ئەگەر شکستیهێنا لە هێنانی کۆتینهۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ، ئەوا ئۆزێل دەکڕێت، چوونکە ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ کۆتایی دێت و دەشتوانێت بە بێ بەرامبەر بێتە بەرشەلۆنە.



PM:06:05:17/11/2017