هەژان کەسێک وەک باشترین پیاوی ژیانی دیاری دەکات

هەژان هێرش، خانمە پێشکەشكار و ئەکتەری بەناوبانگی کورد لە پۆستێکیدا باس لە "باشترین" پیاوی ژیانی دەکات.


هەژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "باشترین پیاو لە ژیانمدا هەر تۆیت بابە گیان بەساقەو بم ، تەمەن درێژ بیت باشترین و دڵسۆزترینی ژیانم لەگەڵ دایە گیان".

هەژان دوو ساڵ لە میدیاکار و دەرهێنەر دەروون گێژەن جیابۆتەوە و خاوەنی منداڵێکن بە ناوی باران.

ئەو لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرە لە بواری ڕاگەیەندندا و یەکێکە لە پێشکەشکار و ئەکتەرە بەناوبانگەکانی کورد.

هەژان دوای جیابوونەوەی لە دەرون گێژەن لە چاوپێکەوتنێکدا وتی "لای من جیابوونەوە یەکسان بوو بە دروستکردنی قۆناغێکی نوێی ژیانم، کە ئازایانە خۆمم بۆ ئامادەکرد، قۆناغی بەخێوکردنی منداڵەکەم بێ باوکی، قۆناغێک کە دەبێت ئیشبکەم و منداڵەکەشم بە تەنها گەورە بکەم، ئێستا زیاتر هیوام بۆ ئایندە هەیە بە تایبەت بۆ هونەرەکەم و خوێندنم".



PM:10:05:17/11/2017