گەنجێکی کورد هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندێکی جیهانی دەکات

جوان یوسف، نیگارکێشی بەناوبانگی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی ڕیکی مارتن کردووە.

جوان نوێترین وێنە خێزانیەکانی بڵاوکردۆتەوە کە پێکەوە لەگەڵ مارتن دوو کوریان هەیە.

بەشێکی زۆری میدیای عەرەبی و جیهانییەکان هەواڵی پەیوەندییە سۆزدارییەکەی جوان و ریکی مارتنیان بڵاوکردوەتەوە، هاوکات ئەم دوو هونەرمەندەش بەردەوام لە پەڕەکانیاندا لە ئینستاگرام ساتە ڕۆمانسییەکانیان پێکەوە بڵاودەکەنەوە، و دوای بەیاسا کردنی هاوسەرگیری هاورەگەزان لە ئەمریکا هەوادارەکانیان چاوەڕێی هاوسەرگیری ئەم دوو هونەرمەندە دەکەن.

ریکی مارتن یەکێکە لە گورانیبێژە بەناوبانگەکانی جیهان و  چەندین جار و بەشێوەی راستەخۆ و لەبەرنامە تیڤیەکاندا دانپێدانانی کردووە کە هاورگەزبازە و لەماوەی ڕابردوشدا لە پەیوەندی سۆزداریدا بوو لەگەڵ ڕاهێنەری یۆگا (کارلوس گوزنزالز)، بەڵام دواتر جیابوونەوە، لەسەرەتایی ساڵی 2016دا کەوتە پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ نیگارکێشی بەناوبانگی سویدی جوان یوسف کە بە ڕەچەڵەک کوردی ڕۆژئاوایی کوردستانە.

جوان یوسف لە خانەوادەیێکی کوردی ڕۆژئاوایی کوردستانە و لە ساڵی 1984 لە سوید لەدایک بووە، بەشی نیگارکێشی خوێندوە دواتر لە ساڵی 2011 ماستەر لە هونەرە جوانەکاندا وەردەگرێت لە زانکۆیەکی لەندەن، و خاوەن چەندین پێشانگا و خەڵاتە لە بواری نیگارکێشیدا،لە 2016 لە کۆنگرەیێکدا ریکی مارتن دەناسێت و دواتر پەیوەندییەکەیان ئاشکرا دەکەن.



PM:10:58:17/11/2017