حکومەتی هەرێم لەسەر مووچەی خانەشنیان روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم رایگەیاند " لەم هەفتەیەدا مووچەی خانەنشین دابەشدەکرێت".
 
حازم ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مشه‌و بەماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە "راسته‌ مووچه‌ی خانه‌نیشان دواكه‌وتووه‌ و تائێستا دابه‌شنه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شده‌كرێت".

حازم ئیسماعیل وتیشی "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌واڵێك لەبارەی رۆژی دابەشکردەنەکەی بڵاوده‌کەنەوە".

ژمارەی مووچه‌خۆرانی خانه‌نشینی حکومەتی هەرێم 244 هه‌زار كه‌سه‌.
                            



PM:10:50:18/11/2017