بومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌ورامانی هه‌ژاند

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوری‌ هه‌ورامانی‌ هه‌ژاند و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ئێران بووه‌ و به‌ 4.2پله‌ی‌ رێخته‌ر بووه‌"


دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی بە "سپی میدیا"ی راگه‌یاند "بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 9:19 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوری‌ هه‌ورامانی‌ گرته‌وه‌ به‌پله‌ی 4.2 پله‌ی‌ رێخته‌ر".

ڕونیشی کردەوە چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ئێران بووه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ورامانیش هه‌بووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه‌.

ناوچەی هەورامان 18 كلیۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دووره‌.



PM:12:40:19/11/2017