بە بەڵگەوە دەقی نامە نهێنیەکە بۆ بارزانی بڵاودەکرێتەوە

دەقی نامەیەکی نهێنی کەمال کەرکوکی، بەرپرسی خۆرئاوای کەرکوکی پێشمەرگە بڵاودەکرێتەوە کە دوێنێ لەلایەن خودی کەمال کەرکوکیەوە ڕەتکرایەوە.


لەنامە نهێنییەکەدا کە لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەرکوک بەجێماوەو و دوێنێ ماڵپەڕی "میللەت" و ئەمڕۆ رۆژنامەی"ژیان" بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، لە رێکەوتی ١٥ی ١٠ی ٢٠١٧، دا واتە رۆژێک پێش هاتنی هێزە سەربازییەکانی عیراق بۆسەر پارێزگای کەرکوک، کەمال کەرکەکی نامەیەکی ئاڕاستەی مەسعو بارزانی کردوە.

لە نامەکەدا هاتووە "لەسەر فەرمانی جەنابتان لە ڕێگەی کاک فازل بەرواری راسپێردراوی پارتیمان لەناو لەشکری عیراق، تەنسیقی تەواومان لەگەڵ حکومەتی بەغداد هەیەو جەنابتان دڵنیا دەکەین لە میحوەری ئێمە بەهیچ جۆرێک تەقە رونادات بەرامبەر سوپاو چەکدارانی عیراقی".

کەمال کەرکوکی بەپێویستی زانیوە، "هێزەکانی کاک شێخ جەعفەر هانبدرێن ئەوان لە میحوەری خۆیان لەکەرکوک تەقە لە سوپای عیراقی بکەن، بۆئەوەی بەرنامەکەمان بەرامبەر جەلالییەکان  سەدا سەد سەرکەوتوبێت وبەپێشڕەوی جەنابتان پارتیمان ئەم قۆناغەش تێپەڕبکات".



PM:04:19:19/11/2017