لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆشنبیر و هونەرمەندی ناسراو، نەجمەدین شەوکتیاریان کۆچی دوای کرد.
میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، دوێنێ لە سنە نەجمەدین شەوکتیاریان، وەرگێڕ و کەسایەتی دیاری فەرهەنگی کورد کۆچی دوایی کردووە.
ساڵێ ١٩٥١ لە سنە لەدایک بووه و چه‌ند ساڵێک له به‌شی کوردیی ته‌له‌فزیۆنیی ئێران ئیشی کردووە، میدیاکانی رۆژهەڵات بڵاویان کردەوە، نەجمەدین شەوکتیاریان وەرگێڕ و کەسایەتی فه‌رهەنگی دیاری شاری سنە بوو کە بەردەوام بە درێژایی ژیانی سەرقاڵی وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە لە زمان و ئەدەبیاتی کوردی بووە.
بەشێک لە شیعری شاعیرانی ئه‌ده‌بیانی فارسی کردووه به کوردی که بریتین له "ئیسماعیل خویی، نیما یوشیج و فروغ فەڕوغزاد" و هتد.
ئەو وەرگێرە کوردە دوو کتێبە شیعری عه‌بدوڵا په‌شێوی کردووه فارسی که بریتین له: «برووسکه چاندن» (ێ‌ژرخش افشانی) و «به‌ره و زه‌رده‌په‌ڕ» (رو به سوی غروب).
مامۆستا شەوکتیاریان کتێبێکی دیکه‌ی عەبدوڵا په‌شێو که بۆ یادی شێرکۆ بێکه‌س نووسراوه، کردووه به فارسی.
هاوکات ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌یبی ئاوێنه بووە، به‌ڵام دواجار به‌هۆی پیری و نه‌خۆشییه‌وه دوێنێ له شاری سنه کۆچی دوایی کرد.