دۆکۆمێنت.. دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم

ئەمرۆ 20 تشرینی دووەم دادگای فیدراڵی عێراق كۆبووەوەو بڕیاری هەڵوەشانەوەی ریفراندۆمی 25ی ئەیلولیان داو بە  نادەستوریی ناوزەدایان کرد.

ئەو دادگایە لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ دا نادەستوورییە، کە لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامدرا"، هەروەها لەبڕیارەکەدا جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە "ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە".

دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەمەڕ ریفراندۆم..




PM:02:45:20/11/2017