کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى پارێزگای کەرکوک دواخرا

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند "کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى پارێزگا دواخرا".


رێبوار تاڵەبانی سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى پارێزگا دواخرا، تا لایەنەکان لەسەر شوێنى کۆبوونەوەکە ڕێکدەکەون".

ئەمە لە کاتێکدا بڕیاربوو لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەن کە لە چەند رۆژی رابردوو ئاراستەی لیستەکانی کردبوو، کۆبوونەوەی ئەنجومەن لە رۆژی سێشەممە ئەنجامبدرێت.



PM:07:58:20/11/2017