ماڵی رۆژنامەنوسێكی یەكێتی دەسوتێنرێت
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەقەزای خورماتوو ماڵی میدیاكارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تاڵان دەكەنو دەیسوتێنن.
ھاوکار حەسەن، رۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی (گەلی کوردستان)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاندووە کە چەکدارەکان ماڵەکەیان لە گەڕەکی رزگاریی شاری خورماتوو، تاڵان کردووە و سووتاندووە.
ھاوکار حەسەن ئاماژەشی بەوە داوە کە لە ماوەی چوار ساڵ کارکردنی وەک رۆژنامەنووسێک لەو دەڤەرە، رووماڵی شەڕەکانی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە و چەکدارەکان ئەو کارەیان بە تاوان زانیوە و ماڵەکەیان سووتاندووە.
PM:05:30:23/11/2017