هێزی دژە تیرۆری عێراق بەشوێن خانمە میدیاکارێکی کوردا دەگەڕێن

بەهۆی دەرکەوتنی لە تەلەفزیۆن بە ئاڵای کوردستانەوە، حەشدی شەعبی بەدوای خانمە میدیاکار نێگرز قادەردا دەگەڕێت.

نێرگز قادر، به‌رنامه‌ی بەیانی کەرکوکی له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك به‌ بە ئاڵای کوردستانەوە پێشكه‌شكرد، بەو هۆیه‌وه‌ هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق داوای زانیاریی لەسەر ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ كورده‌ ده‌كه‌ن. 

ئەو خانمە میدیاکارە رایگه‌یاندووە" ئەفسەرێکی دژە تیرۆری عیراق لە گروپی رۆژنامەنووسانی کەرکوک لە ڤایبەر داوای لە رۆژنامەنووسان کردووە کە هەوڵبدەن پەیوەندی به‌ نێرگز قادره‌وه‌ بكه‌ن و بزانین ئه‌و پاڵه‌وانه‌ كێیه‌ ته‌حه‌دامان ده‌كات و بە ئاڵای کوردستانەوە بەرنامە دەکات".

نێرگز قادر وتیشی " به‌پێی ده‌ستووری عیراق من هیچ سه‌رپێچیه‌كم نه‌كردوه‌ و ئه‌وه‌ی من كردوومه‌ گوزارشت بووه‌ له‌ ده‌ربڕینی كوردانه‌ی خۆم".

نێرگز قادر، به‌ وێستگه‌ی‌ راگه‌یانووه‌: وەک هاوڵاتیەکی کەرکوک دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، وەک یەکەم کچی کورد لەکەرکوک ئاڵای کوردستانم خستەسەرشانم لەبەرنامەی بەیانی باشدا ئەمەش وەک پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی نەگەراونەتەوە شارەکە و پێیان وایە جارێکی دیكه‌ کورد لەم شارە ناتوانی ئاڵای کوردستان هەڵبکات، بۆیه‌ ته‌حه‌دای هێزه‌ عیراقییه‌كانم كرد.

ئەو میدیاکارە دەڵێت" من به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسم دەست پێشخەریم كرد، ئێوەش وەرنەوە و باپێکەوە پارێزگاری لە کوردبوونمان بکەین".
 





PM:07:54:23/11/2017