مه‌رجه‌كانی پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی بڵاوكرایه‌وه كه بڕه‌كه‌ی سێ ملیۆن دیناره، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی بانكی ڕافیدەینیش "ئه‌و پێشینه‌یه ته‌نها بۆ ژنی یه‌كه‌مه".
ئه‌مڕۆ 25ی تشرینی دوه‌می 2017، بانكی ڕافیده‌ین سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاری پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌عیراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوهو تێیدا مه‌رجه‌كانی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی ڕونكردۆتهوهو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ده‌بێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی داوكاریی سودوه‌رگرتن له‌پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌شده‌كات، مێژوی ده‌ركردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ساڵێكی تێنه‌په‌ڕاندبێت".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، "پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه كه بڕه‌كه‌ی سێ ملیۆن دیناره، ته‌نها بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگریی یه‌كه‌مه (ژنی یه‌كه‌م)، ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ژنی دوه‌م و سێیه‌م بهێنن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه "ده‌بێت فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت ببێت بهكهفیلی كه‌سی سودمه‌ندبوو، به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه له‌دوو ساڵ زیاتر خزمه‌تی هه‌بێت".