بەرپرسێکی باڵای حه‌شدی شه‌عبی هۆشداریدەدات له دروستبوونی گروپی چه‌كداری بچووكی تیرۆریستی کە دەوترێت له ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌ركه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له لێدوانێكدا كه پێگه‌ی حه‌شد بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگەیاندووە ماوه‌ی دوو رۆژه پرۆسه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی جه‌زیره ده‌ستی پێكردووه و دەڵێت "كار ده‌كه‌ین بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كه كه دواشوێنی سه‌ربازی داعشه له عیراقدا".
ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ش مانای وانییه كه داعش كۆتایی دێت، چونكه له‌ناوچه‌كانی تر هه‌یه، ئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵی به‌رفراوان له ناوچه ئازادكراوه‌كان بكرێت، چونكه ژماره‌یه‌ك گروپی بچووك ده‌ركه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه گه‌وره نه‌بن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی له شاره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك به‌غدا هه‌یه به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌یه و پێویسته پارێزگاری لێبكه‌ین و له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدابین".
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاند كه "به‌بێ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان ئه‌من و ئاسایش له شاره‌كه‌دا به‌دینایه‌ت".
ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە لە زنجیرە چیاکانی خورماتوو تا دەگاتە قەزای کفری زیاتر لە 500 چەکدار جێگیر بوون و بە فڕۆکە خواردن و کەل و پەلیان پێدەگات و هیچ کەسیش زانیاری ووردی لەبارەیانەوە نیە.