دوو بەرپرسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیندان مەحکوم کران

ئەمرۆ دادگای لێکۆڵێنەوەی هەولێر بڕیاریدا بە سزادانی دوو بەرپرسی حکومی بە زیندان کە بەتاوانی گەندەڵی و لەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکی هەرێم دادگایی کرابوون.


هەریەكە لە بەڕێوەبەری بازرگانی و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر لەسەر سكاڵای دەستەی دەستپاكی سەرەتای ئەم مانگە گیران، لە دادگای لێكۆڵینەوەكان لە هەولێر بڕیاریان لەسەر درا و ژمارەیەك فەرمانبەر كە لە كەیسەكەدا تێوەگڵابوون بە یەك ساڵ ڕاگیراو سزا دران و كەسێكی تریش بەتۆمەتی ساختەكاری ساڵ و نیوێك زیندانی دەكرێت.


نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاندوە: هەردوو بەڕێوەبەرەكە لەسەر سكاڵای دەستەی دەستپاكی گیرابوون لەلایەن دادگاوە بڕیاریان لەسەر درا كە بەدەر لەو كارە بوون و ژمارەیەك فەرمانبەری تریش لە دۆسییەكە تێوەگڵابوون بۆ ماوەی یەك ساڵ بە بڕیاری دادگا ڕاگیراون.


ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد كە یەك كەس لەناو تۆمەتبارەكان سزای ساڵ و نیوێك زیندانی كرا كە تاوانی ساختەکاری كردبوو.



PM:06:58:27/11/2017