لە خورماتوو شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و کوردا روویدا

لە گوندێکی نزیک خورماتوو شەڕی لەنێوان حەشدی شەعبی و هێزێکی چەکداری کوردا روویدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەمڕۆ 29 ی تشرینی دووەم لە نزیک خورماتوو لە گوندی " قەڵخانلۆ " لە سنووری ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە قەزای خورماتوو، شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزێکی چەکدار کە بەخۆبەخشەكانی خورماتوو ناسراون لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی رووی دا.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەو شەڕەدا ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و چەند تەرمێك لە مەیدانی شەڕەکە جێدەمێنێت و ئۆتۆمبێلێكی حەشدی شەعبیش كەوتنە دەست هێزە خۆبەخشەكان.



PM:08:55:29/11/2017