سپی زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەکەی خورماتوو بلآودەکاتەوە

لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆ نێوان حەشدی شەعبی و هێزێکی خۆبەخشی کورد لە گوندێکی نزیک قادر کەرەم کە تا ئێوارە بەردەوام بوو، سپی ژمارەی کوژراو و دیلەکان بلآودەکاتەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شەڕەکەی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی  لە گوندی " قەڵخانلۆ " لە ناوچەی قادر کەرەم روویدا دوو حەشدی شەعبی کوژراون و دوانی تریش بە دیل گیراون.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو شەڕەدا ئۆتۆمبیلێکی هەمەر سوتێنراوەو ، ئۆتۆمبیلێکی تری سەربازیش دەست هێزە خۆبەخشە کوردەکە کەوتووە.

ئەمڕۆ 29 ی تشرینی دووەم لە نزیک خورماتوو لە گوندی " قەڵخانلۆ " لە سنووری ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە قەزای خورماتوو، شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزێکی چەکدار کە بەخۆبەخشەكانی خورماتوو ناسراون لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی رووی دا.





PM:09:49:29/11/2017