سیستانی داوایەک ئاڕاستەی هەرێم دەکات

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراق دەكات پابەندی دەستور بن‌و كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.


یان كۆبیچ نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكانی لە عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە لەنەجەف لەگەڵ گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی كۆبۆتەوەو تیایدا تاوتوێی دۆخی عێراقیان كردوە.

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكانی لە عێراق ئاماژەی بەوەشكرد لەگەڵ سیستانی باسیان لە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا كردوەو جەختیان لەسەر پابەندبوون بە دەستور كردوەتەوە.

كۆبیچ باسی لەوە كرد كە سیستانی دوای كردوە كە هەموو لایەك رێز لەدەستور بگرن‌و لەچوارچێوەی دەستوردا كێشەكانیان چارەسەر بكەن، كە بەوتەی خۆی ئەم هەڵوێستی نەتەوەیەكگرتووەكانیشە و پشتیوانی بۆچوونەكەى سيستانى دەكات.

هەروەها سیستانی داواشی لە هەرێم‌و بەغدا كردوە بگەڕێنەوە بۆ دەستور پابەندی دەستور بن بۆ چارەسەكردنی ناكۆكییەكانیان.



PM:01:44:30/11/2017