ماکرۆن: دەبێت مادەی ۱٤۰ جێبەجێبکرێت

سەرۆکى فەرەنسا ڕایگەیاند، نابێت هیچ میلیشیایەک لە عێراقدا بمێنێت بەحەشدى شەعبیشەوە وتیشی "دەبێت ماددەى ١٤٠ جێبەجێبکرێت"


ئیمانوێڵ ماکرۆن لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکومەت ڕایگەیاند، دۆستایەتى گەلى فەرەنسا بۆ گەلى کورد دووبارە دەکەینەوە.

هەروەها وتی "دەبێت ماددەى ١٤٠ى دەستوورى عێراق جێبەجێبکرێت و مافەکانى کورد پارێزراو بێت و ڕێزى لێبگیرێت".

وتیشى: "پێشمەرگە ئازایەتیەکى گەورەى تۆمار کردووە و شانازى پێوە دەکەین و ڕاگرتنى شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان دەستکەوتێکى گەورەیە و دەبێت بەردەوام بێت".

ماکرۆن جەتى لەوەشکردەوە، کورد رۆڵێکى کاریگەرى هەیە لە دابینکردنى ئاسایشى ناوچەکەدا.

هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، کە ئامادەیە بۆ گفتوگۆى نیشتیمانى لەنێوان بەغداد و هەرێمدا و بەدواى میکانزمێکدا دەگەڕێین بۆ دانوستان.

هەروەها وتیشى "وەک حکومەتێکى شەرعى پێشوازیمان لە حکومەتى هەرێم کردووە و دواى ئەم کۆبوونەوەیەش گفتوگۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادى دەکەین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نابێت هیچ میلیشیایەک لە عێراقدا بمێنێت بەحەشدى شەعبیشەوە"



PM:03:37:02/12/2017