بەوێنە .. بەرپرسێکی بالآی پارتی لەژێر چاودێری وردی پزیشکدایە

بەرپرسێکی بالآی پارتی کە دووچاری جەڵدەی دڵ بوووە، دوو رۆژە لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

پشتیوان سادق، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردسان لە هئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبوك نوسیوویەتی " لە ژێر ناوی (مامۆستای كوردپەروەر، مامۆستای پەروەردكار، (محمد مەلا قادر) نمونەی كەسایەتی دڵسۆزو پاك، داوا لە خودای گەورە دەكەم شیفای بۆ بنێرێت)، وێنەیەی ئەو بەرپرسەی پێشوی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بڵاو كردۆتەوە".

محەمەدی مەلا قادر، پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردی پزیشكدایە لە نەخۆشخانەی (پار) لە شاری هەولێر.





PM:07:59:03/12/2017