ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا

ڕاوێژكاری باڵای كاروباری نێودەوڵەتی خامنەئی هۆشداری دایە ئەمریكا كە ئێران هێزەكانی لە ڕەقە دەكاتە دەرەوە.

ئاژانسی هەواڵی سپوتنیك بڵاویكردووەتەوە، عەلی ئەكبەر ویلایەتی ڕاوێژكاری باڵای كاروباری نێودەوڵەتی خامنەئی لە میانی كۆڕێكدا لە تاران، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمریكا دەیەوێت دەست بەسەر ڕەقەدا بگرێت، بەڵام بەمنزیكانە لەو شارە دەكرێنە دەرەوە.

ویلایەتی وتوشیەتی، ئەمریكا ١٢ بنكەی سەربازی لە سوریا هەیە و دەیەوێت ژمارەی هێزەكانی بۆ ١٠ هەزار سەرباز زیاد بكات. 

باسی لەوەشكردووە، وڵاتانی ڕۆژئاوا جیاكاری و ڕق و كینە دەخەنە نێو جیهانی ئیسلامەوە، بۆ ئەوەی دەست بەسەر سەروەتی موسڵماناندا بگرن.



AM:11:06:04/12/2017