مەترسی لە کوژانەوەی هەردوو وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ‌و هەولێر دەکرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان هۆشداریدەدات لەبارەی ئەگەری كوژانەوەی یەكەكانی هەردو وێستگەی كارەبای غازی چەمچەماڵ و هەولێر.

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ کانونی یەکەم لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند”بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بەدەستمان گەیشتوە چەند هەفتەیەکە هاتوچۆی تەنکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی (کۆندسێت) لە کێڵگەی کۆرمۆر روبەروی چەند ئاستەنگێک بۆتەوە، کە لەلایەن چەند کەسانێکی ناوچەکەوە رێگری لەکارەکانیان کراوە”.
 
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهۆی ئەم کارە نایاساییەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتوە و لایەنەکانی تری پەیوەندیداری بەرپرس تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەکە چارەسەر بکات.
 
وەزارەتی ناوبراو حکومەت و بەرپرسان و خەڵک لەو مەترسیە گەورەیە ئاگادار دەکاتەوە "لەکاتی بەردەوامبونی ئەو کێشەیە ئەگەری کوژانەوەی یەکەکانی هەردو وێستگەی کارەبای غازی چەمچەماڵ و هەولێر هەیە ئەمەش لەبەر داخستنی بیرەکانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی”.



PM:03:18:04/12/2017