ماڵی ئەندامێكی مەڵبەندی یەكێتی تەقێندرایەوە

لە داقووق خانووی ئەندامێكی مەڵبەندی یەكێتییان تەقێندرایەوە و دەڵێت "لەلایەن حەشدی شەعبیەوە تەقێندراوەتەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە 5/12/2017، هیوا ڕەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقووقی پارتی، بە بە میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی ڕاگەیاندووە "ڕەوشی داقووق زۆر خراپە و شەوانە تێیدا تەقینەوە ئەنجام دەدرێت و شەوی دووشەممەی ڕابردوو، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سێ شوێنیان تەقاندووەتەوە، یەكێك لەو شوێنانە خانووی (حەسەن مالیك)ە كە ئەندامی مەڵبەندی یەكێتییە و كارگەی هاووڵاتییەكی عەرەبیشیان تەقاندووەتەوە كە ئەو هاووڵاتییە پێشتر زۆر هاوكاریی پێشمەرگەی دەكرد لە سنوورەكە و بەنزینخانەی عومەر بن عاسیشیان تەقاندووەتەوە و هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بەنزینخانەیە ناوی عومەرە".

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقووقی پارتی وتیشی "شەوی پێشووتریش ماڵی سەید هیجران كاكەییان تەقاندەوە و حەشدی شەعبی ڕۆژانە كردەوەی توندوتیژی لە داقووق ئەنجام دەدات".



PM:02:21:05/12/2017