شەڕێکی قورس لە قەرەهەنجیر روو دەدات

ئەمشەو شەڕ لەنێوان هێزێکی نەناسراو هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نزیک قەرەهەنجیر روویدا.

لوقمان عەزیز، سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی قەرەهەنجیر لە لێدوانێکی رۆژنامەوایندا رایگەیاند "لە بەشی باشووری شارەکە بەدوری 4 كیلۆمەتر پێكدادان لەنێوان ئەو هێزە نەناسراوەو هێزە عێراقییەکان روویداوە، تا ئێسات زیانەکانی هەردوولا نەزانراوە، بەڵام سەرەتا ئەو ‌هێزە نەناسراوە تەقەیان کردووەو هێزە عێراقییەکانیش بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە".

سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی قەرەهەنجیر لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " جگە لە هێزێكی كەمی سوپای عێراق كە لەرۆژەكانی یەكەمی رووداوەكەوە هاتونەتە سنوری قەرەهەنجیر، هیچ هێزێكی زیاتری عێراق نەهاتونەتە پێشەوە و ژیانیش لەناحیەكە ئاساییە".

دەربارەی پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان بە ناوجەکانی پێش ٢٠٠٣، ئەو بەرپرسە ناوچەیە ئەو هەنگاوە هێزە عێراقییەکانی بەدوور زانی.



PM:11:35:05/12/2017