بوومەلەرزە دەوامی چەند خوێندنگەیەكی ڕاگرت

بوومەلەرزەكەی بەیانی ئەمڕۆ لە هەڵبجە دەوامی چەند خوێندنگەیەكی ڕاگرت و خوێندكاران نێردرانە ماڵەوە.

پەیامنێری "سپی میدیا" لە هەڵەبجەوە پێیڕاگەیاندین بەهۆی بومەلەرزەكەی بەیانی ئەمڕۆوە دەوامی خوێندنگەكانی‌ (كانی عاشقان،باڵامبۆ، شنروێ، شێخ حەمە ئەمین و شاهۆ) لەپارێزگای هەڵەبجە ڕاگیران.

پەیامنێری "سپی" ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەڕێوەبەری خوێندنگەكان لە هەڵەبجە لەپێناو سەلامەتی خوێندكارەكان و دووركەوتنەوە لە ترس و دڵڕاوكێ خوێندكارەكانیان ناردۆتەوە ماڵەوە.




PM:12:13:06/12/2017