لە دهۆک چالاکوانێک لە ماڵەکەی خۆیدا دەڕفێنرێت

سێ كەس بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هەڵیكوتایە سەر ماڵی ( كازم تاكۆر ) چالاكوانی مەدەنی لە گەڕەكی ناعۆرەی شاری دهۆك و بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفاندیان.

ماڵپەری فەرمی كەی بزووتنەوەی گۆڕان لەزاری هاوسەری ئەو چالاکوانە کە ناوی، لەیلا عەلی بڵاویکردەوە " هاوسەرەكەی چالاكوانی مەدەنیە و لە ساڵی 2008ەوە چەند جارێكی تر ئاسایشی دهۆك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەیان و بە بیانوی جۆراوجۆر كازمیان دەستگیر كردووە و دواتر ئازادیان كردووە، بەڵام ئەم جارەیان بە شێوازێكی جیاواز سێ كەس بە جلوبەرگی مەدەنییەوە چونەتە سەریان و بەزۆر سواری ئوتۆمبێلەكەیان كردووە و بردویانە".

هاوسەری ئەو چالاکوانە وتیشی " لەو كەسانەی پرسیوە هاوسەرەكەی بۆچی و و بۆ كوێ دەڕفێنن؟ بەڵام بەبێ ئەوەی بەڵگەی دادگایان پێبێت ڕفاندویانە بۆ شوێنێكی نادیار".



PM:07:12:06/12/2017