سەرۆکی ئەمەریکا کۆتایی بە گفتوگۆیەکی گەورەی ١٧ ساڵی هێناو بریاریدا وڵاتەکەی، قودس بە پایتەختی ئیسرائیل ناوزەد کرد.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند " ئێستا کاتی ئەوەیە وڵاتەکەمان دان بەوەدا بنێت کە قودس پایتەختی ئیسرائیلەو کاتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیە کە لەساڵی ١٩٩٥ ەوە کۆنگرس بڕیاری لەسەر داوە".
لە وتەیەکیدا ترامپ وتی " دوو دوو دەیە لە دواخستن، ناگەینە رێککەوتنی هەمیشەیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، ئێستا کاتی ئەوەیە کە رایبگەیەنین قودس پایتەختی ئیسرائیلە"، هەروەها وتیشی " وڵاتەکەی پابەندە بەوەی دوو دەوڵەتی دروستبکرێت، ئەگەر هەردوولا پەسەندی بکەن".
ترامپ ئەوەی خستەڕوو کە وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس.
هەروەها وتی " ئەو باڵوێزە نوێیەی دروستیدەکەین دەبێتە سومبلی ئاشتی ".
ئەو هەنگاوەی ترامپ لەلایەن زۆر پایتەختی عەرەبی و ئیسلامیەوە رەتدەکرێتەوە و پێشوازی لێناکرێت.
وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا چەند رۆژە کارمەندانی خۆی لە قودس و بەرەی رۆژئاوای فەلەستین ئاگادار کردۆتەوە کە بەکاری شەخسی نەچنەو ئەو دوو ناوچەیە.