وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی نوێ‌ بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەی خانووبەرە دەردەكات و سزای داواکەوتنیشی دیاری دەکات.


بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە میدیاکانی پارتی بڵاویانکردۆتەوە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە/ 3448 لە بەرواری 9/8/2017 و ئاماژە بە هەردوو رێنوێنی ژمارە 14 و ژمارە یەكی ساڵی 2010 و 2014، چەند بریارێكی تایبەت بە پێشینەی خانووبەرە دەردەچێت.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، سزای وەرگرتنی گەڕانەوەی پشكە شایستەكانی پێشینەی خانووبەرە لەسەر رەسیدی پشكەكە وەردەگرێت، بەشێوەیەك پشكی شایستەی دواكەوتوو زیاد دەبێ‌ بە ڕێژەی 10% و سوودی دواكەوتن دوای 360 ڕۆژ و پشكی شایستەی گەڕانەوەی یەك ملیۆن و 250 هەزار دینار بێت ماوەی دواكەوتنی 12 ڕۆژ بێت.

لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە كە كار بە ڕێنوێنی ژمارە یەكی ساڵی 2014 نەكرێت و ڕابگیرێت.

هاوكات ئەو رێنوێنییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە، كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بووە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و لە ڕۆژنامەی فەرمی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە دابەشكردنی پێشینەی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە و بەشێكی زۆریش لەو هاووڵاتییانەی پێشینەكەیان وەرگرتووە وەك هاووڵاتی یان فەرمانبەر و پێشینەكە بۆ خەزێنەی گشتی ناگەڕێننەوە.



PM:06:57:07/12/2017