بەرشەلۆنە چوار یاریزانی بۆ گەڕایەوە


ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە تواناکانی چوار لە یاریزانەکانی بۆ گەڕایەوەو توانییان راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن.
لە کاتی راهێنانەکانی ئەمرۆ دیمبلی و ئینێستاو ماسکیرانۆ و رافینیای بەرازیلی لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی تری بەرشەلۆنە، راهێنانیان ئەنجامدا بە بێ هەستکردن بە پێکان.
دیمبلی و رافینیا بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ماوەیەکی زۆرە دوورکەوتوونەتەوەو ئینێستاو ماسکیرانۆش ماوەی ٢ هەفتەیە لە یانەکە دابڕوان.


PM:10:32:08/12/2017