سەرەڕای بەردەوامی كۆچكردنى هاوڵاتیان له وڵاتان رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا یۆنان ده‌ستى كردووه به ناردنه‌وه‌ی به ژمارەیەکی زۆر لە په‌نابه‌ران.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه "دوای ئه‌وه‌ی یۆنان سنوری وشكانی له‌گه‌ڵ توركیا به ته‌لی دڕكاوی داخست، سنوری سروشتی رووباری مه‌ریچ زیاتر له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت".
ئاژاسەکە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به به‌له‌م ده‌چنه رووباری مه‌ریچه‌وه ده‌چنه یۆنان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له ساڵانی رابردوودا تایبه‌ته به دۆخی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی چوونه‌ته ئه‌ودیو سنووره‌وه، یۆنان به شێوه‌یه‌ك كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسای یه‌كێتیی ئه‌وروپاش ده‌ستیكردووه به كاره‌كانی ناردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ".
ئاژانسه‌كه له زارى كۆچبه‌رانه‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "كۆچبه‌ران سه‌ره‌ڕای گه‌یشتنیان به یۆنان به‌ڵام به زۆر ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێنه‌وه".