سەدر ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت

موقتەدا سەدر ڕایدەگەینێت، ئامادەیەك وەك یەكەم سەربازی عیراقی هێرش بكاتە سەر هێزەكانی ئەمریكا،دەشڵێت "پێویستە لە ڕێگای خاكی سوریاوە هێرش بكرێتەسەر ئیسرائیل".


سایتی‌ سۆمەریەنیوز بڵاویكردۆتەوە، ڕەوتی‌ سەدر لە بەیاننامەیەكدا، پێكهێنانی‌ لیوایەكی‌ بەناوی‌ لیوای قودسییەكانی سەدر ڕاگەیاندووە، هۆكارەكەشی پاراستن‌ و بەرگریكردنە لەشاری‌ قودس.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ڕەوتی سەدر بڕیاریدا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەست بكەن بەناونوسكردنی كەسانی خۆبەخش‌ و دوای مەشقی سەربازی پڕچەك بكرێن.

وەك كاردانەوەیەك دژی بڕیارەكەەی ترەمپ موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، ئامادەیە وەك یەكەم سەربازی عیراقی هێرش بكاتەسەر هێزەكانی ئەمریكا و جەنگ لە دژی ئەو وڵاتە ڕاگەیەنێت.

هەروەها داواشی كرد، پێویستە لە ڕێگای خاكی سوریاوە هێرش بكرێتەسەر ئیسرائیل و سەرجەم گروپە بەرگریكارە ئیسلامییەكان هێزەكانیان یەكبخەن.



PM:03:42:09/12/2017