بە ڤیدیۆ.. ماڵپەڕێکی شیعە: میلیشیاکانی بارزانی بەهاوەن بۆردومانی خورماتوو دەکەن

ماڵپەڕێکی شیعە بەناوی " اباء الفضائية " ڤیدیۆیەکەی بلآوکردۆتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات کە ئەو ڤیدیۆیە شاری خورماتووە و " میلیشیاکانی بارزانی بەهاوەن بۆردومانی دەکەن ".

هەروەها بەرپرسانی ئیداری ئەو شارە کە ئێستا بەدەست تورکمانی شیعەو عەرەبەوەیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە مناڵێکی تورکمان گیانی لەدەستداوەو بۆردومانەکە گەڕەکی " ئۆرتە " ی گرتۆتەوە کە تورکمان نشینە.

ئەو ڤیدیۆیە لە کاتێکدایە کە پێشمەرگە دوای کشانەوەی لە شارەکە بڕیاری تەقەکردنی پێ نییەو، زۆربەی ئەو هێزانەی ئەو ناوچەیەی سەر بەهێزەکانی ٧٠ هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

هاوکات هێزێکی خۆبەخشی کوردی لێیە، بەلآم تا ئێستا نەزانراوە ئایا ئەو ‌هێزە توانای سەربازی لە چ ئاستێکدایەو چەکی هاوەنی هەیە؟

تا ئێستا هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی ئەو بۆردومانەی نەگرۆتە ئەستۆ.







PM:08:24:09/12/2017