بەوێنە .. دادگا کچە چالاکوانێک سزا دەدات

لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادگای گشتی ئەو شارە کچە چالاکوانێکیی کچی بە ٥٠ زەربە شەلاق و سزای نەختی مەحکومە کرد.
ماڵپەڕی ئاژانسی کوردپا، بڵاویکردەوە" کچە چالاکێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی "زەمانە زیوەیی" لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بە ٥٠ زەربە شەلاق و ١ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا".

ئەو چالاکە خوێندکارە کوردە بە تۆمەتی "کۆبوونەوە بۆ پشتیوانی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان و تێکدانی نەزمی گشتی" تاوانبار کراوە. 

ئەو ماڵپەڕە ئاشکرای دەکات " لە ڕۆژانی داهاتوودا دادگای ئینقلابی شاری سەقز دادگایی هاووڵاتییانی دەستبەسەر کراو لە کۆبوونەوەی گشتپرسی سەرەبەخۆیی کوردستان دەست پێ دەکات".

لەسەروبەندی ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستان، هاوڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و هەڵپەڕکێی و شایی و خۆشی لە شەقامەکان بە نیسبەت بەڕێوەچوونی ئەم گشتپرسییە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیبوو کە دواتر لەگەڵ هەڵسوکەوتی توندی هێزە ئەمنییەتییەکان بەرەوڕوو بوونەوە.



PM:07:14:10/12/2017