بە ڤیدیۆ.. گەنجێک چەقۆ لە پۆلیسێک دەدات

میدیاکانی ئیسرائیل ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە گەنجێکی فەلەستینی چەقۆ لە ئەمنێکی ئیسرائیلی دەدات.

ئەو گەنجە وەک میدیا ئیسرائیلیەکان ئاماژەی بۆ دەکەن هێرشەکەی لە سەنتەری سەرەکی گواستنەوەی ئۆتۆمبیلەکان لە قودس ئەنجامی داوە.

گەنجەکە بەچەقۆ لە سنگی پیاوە ئەمنییەکی داوەو بە شێوەیەکی مەترسیدار برینداری کردووە.

وەک لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت گەنجەکە لەبەردەم دەرگای پشکنیندا راوەستاوە بۆئەوەی بیپشکنن و بچێتە ژوورێ لە پڕ چەقۆیەک دەردەکات و دەیدات لەسەر سنگی.




PM:09:53:10/12/2017