كۆمپانیای (DNO)ی نه‌رویجی رایده‌گه‌یه‌نێ، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌بیرێكی كێڵگه‌ی تاوكێ بۆ سێ هێنده زیادی كردووه و ئاشكرای ده‌كات، له 11 ناوچه‌شدا گه‌ڕان به دوای گازی سروشتی ده‌ستی پێكردووه.
كۆمپانیای (DNO)ی روونی ده‌كاته‌وه دوای پاككردنه‌وه‌ی بیری نه‌وتی بیشكابیر 3 كه ده‌كه‌وێته سنووری كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت بۆ سێ هێنده زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، ئه‌مه له كاتێكدایه دوای لێدانی بیری بیشكابیر3 له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، یه‌كه‌مجار رۆژانه‌ی به‌رهه‌می بیره‌كه سێ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.
(DNO) ئاشكرای ده‌كات كه له 11 ناوچه‌ی نه‌وتی تردا گه‌ڕان به دوای ده‌رهێنانی گازی سروشتی ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له كۆتای مانگی ئابی رابردوو (DNO)ی نه‌رویجی و جه‌نه‌ل ئێنه‌رجی توركی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبوونه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی شایسته دارایییه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه قازانجی به‌كاربه‌ری له نیوه‌ی سێیه‌می ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 468 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه جگه له داهاتی نا به‌كاربه‌ر كه بڕه‌كه‌ی 556 ملیۆن دۆلاره له ده‌رئه‌نجامی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته دارایییه‌كانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.